topen svg icon
تۆپێن

تۆپێن یاریەکی فانتاسی تۆپی پێیە کە تەنیا نەبەستراوە بە خولێکی دیاریکراو، هەریەک لە یانەکانی خولی ئینگلیزی و ئیسپانی و ئیتاڵی و ئەڵمانی و عێراقی ئەگرێتەوە

یانەکانی تۆپێن

یانەکانی تۆپێن ئەوانەن کە زۆرترین بینەرو هەواداریان هەیە لە کوردستان و جیهان

هەڵبژاردنی تیمەکان

ئەو یانانە بەپێی خشتەی یاریەکانیان، هەفتانە دوو دوو ئەکرێنە هەڵبژاردن و بەکارهێنەر ئەبێت لە هەر جووت تیپێک یەک دانەیان هەڵبژێرێت، بە نموونە ئەگەر هەفتەی یەکەم ١٢ یانە یاریان هەبێت بەپێی خشتەی هەفتانە، ئەو ١٢ یانەیە دابەش ئەبن بە سەر ٦ هەڵبژاردە، بەکارهێنەر ئەبێت لەو ١٢ یانەیە ٦ یانە هەڵبژێرێت

گروپی ١

گروپی ٢

گروپی ٣

گروپی ٤

گروپی ٥

گروپی ٦

تێبینی: ژمارەی یانەکان و گروپەکانیان هەفانە ئەگۆڕێت بەپێی خشتەی یاریەکان

دانانی پێکهاتە

دوای ئەوەی بەکارهێنەر یانەکانی هەڵبژارد، بۆی هەیە لەهەر یانەیەک بەلایەنی زۆرەوە ٣ یاریزان هەڵبژێرێت بۆ تەواوکردنی پێکهاتەکەی، واتە ئەگەر لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ڕیاڵ مەدریدت هەڵبژارد، ناتوانی یاریزانەکانی بەرشەلۆنە زیاد بکەیت بۆ پێکهاتەکەت، لێرەدا زیرەکی تۆ دەردەکەوێت سەبارەت بە خوێندنەوەت بۆ یاری داهاتووی تیمە هەڵبژێردراوەکان

پێکهاتە لە بەرنامەی تۆپێن پێکهاتەیەکی جێگیرە بەم شێوەیە

3-4-3

١ گۆڵچی، ٣ بەرگریکار، ٤ یاریزانی هێڵی ناوەند، ٣ هێرشبەر

وە بۆ هەر یەک لە هێڵەکان یاریزانێکی شوێنگرەوە (بەدل) ئەتوانیت هەڵبژێریت، کە لەئەگەری یاری نەکردنی یەکێک لە یاریزانە سەرەکیەکان، شوێنگرەوە شوێنی ئەگرێتەوە

تێبینی: ژمارەی یاریزانەکان لە هەر تیمێک بەلایەنی زۆرەوە ئەبێت ٣ یاریزان بێت، بەڵام ئەم ژمارەیە هەفتانە ئەگۆڕێت بەپێی خشتەی یاریەکان

تێبینی: هەموو هەفتەیەک ئەتوانیت تیمەکان بگۆڕیت و هەر ١٥ یاریزانەکە لابەریت بیکەی بە یاریزانی نوێ

کاپتن

ئەو یاریزانەی ئەیکەیت بە کاپتن ژمارەی خاڵەکانی دوو هێندە ئەکرێت


ڤایس کاپتن

ئەگەر کاپتنی تیمەکەت یاری نەکرد ئەوە ڤایس کاپتن شوێنی ئەگرێتەوە


تەختە

تەختە یەکێکە لە شتە جیاوازەکان کە لە هیچ شوێنێکی تری دنیا نایبینن جگە تۆپێن, تەختە پێچەوانەی کاپتن ئیش ئەکات!

ئەگەر تۆ یاریزانێک بکەی بە کاپتن ئەوە پێت وایە ئەو یاریزانە زۆر باش ئەبێت بۆیە ئەیکەیت بە کاپتن هەتا خاڵەکانی کەڕەتی دوو بکرێت، ئەی ئەگەر باش نەبوو؟ ئەوە خاڵێکی کەم بەدەست ئەهێنیت

تەختە هەڵبژێرە بۆ یاریزانێک کە پێتوایە خراپترین یاریزانی ناو پێکهاتەکەتە، یان یەکێکە لە خراپەکان، خۆ ئەگەر هاتوو ئەو یاریزانە خراپ بوو کەمتر لە ٦ خاڵی هێنا، ئەوە یاریزانە تەختەکەی تۆ ٦ خاڵی بۆ هەژمار ئەکرێت لەجیاتی خاڵە خراپەکانی خۆی، چونکە زیرەک بوویت لە هەڵبژاردنی خراپەکە

ئەگەر هاتوو ئەو یاریزانەی کە بە تەختە داتناوە ٦ خاڵ یان زیاتری هێنا ئەوە خاڵە زیاترەکەی بۆ ئەنوسرێت و تەختەکە هیچ کاریگەری نابێت، ئەبوو گومانی باش بەو یاریزانە بەریت و یەکێکی تر کە خراپ بووە بیکەیت بە تەختە

خول و پاڵەوانێتیەکان

هەموو کەس ئەتوانێت خول دروست بکات لەگەڵ هاوڕێکانیا کێبکڕکێی خاڵ کۆکردنەوە بکات کە ئەتوانن هەتا ٥٠ کەس پێکەوە لەناو خولێک بەشداری بکەن

ئەگەر کەسێک ویستی داوای زیادکردنی ژمارەی بەکارهێنەران بکات ئەوا پەیوەندیمان پێوە بکات بۆ ڕێگەپێدان بە زیادکردنی ژمارەی بەشداربووانی خولەکەی

هەر بەشداربوویەک ئەتوانێت بەشداری ١٥ خولی جیاواز بکات

هەر خولێک خەڵاتی لەسەربێت لەناو بەرنامەکە ئاماژەی خەڵات و ڕونکردنەوەی تیایە لەسەر خەڵاتەکە